بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئەمینداری گشتی مەکۆی گشتی بێداری ئیسلامی لە سێزدەهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای مەکۆی جیهانی بێداری ئیسلامی وتی: فەلەستین، ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان لە ماوەی هەفتاد ساڵی دوایی و گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە.
ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوە کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ ی خەرمانان بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان، زانایان و مامۆستایانی جیهانی ئیسلام بەڕێوە چوو، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوژمنانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە دەیەکانی دوایی سیناریۆی جیاوازیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئیستکباری خۆیان داڕشتووە و بەڕێوە بردووە، زیادی کرد: پیلانی جیاواز لەوانە ڕۆژهەلاتی ناڤینی گەورە، هێرشی بۆ سەر عێراق، پێکهێنانی گرووپی تەکفیری و کوشتوبڕی سەدان هەزار مرۆڤ، تیرۆری سەردار سولەیمانی و هتدیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بایەخ و ئامانجەکانی ئیسلام داڕشتووە و بەڕێوەبیان بردووە.
دکتۆر ویلایەتی وتیشی: هەوڵی دوژمنان لە ماوەی هەفتا ساڵی دوایی بۆ لەناوبردنی وردە وردەی فەلەستین لە ناوچەکە و ساختەکاری بۆ ئیسرائیل بەردەوام بووە و تێکۆشیون پرسی فەلەستین لە یەکمایەتی دەربکەن.
Your Comment