AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٢ ٠٩:٣٧

لە خولی دواکەوتەی دەنگدان دا:

عەلیڕەزا زەندیان بووە نوێنەری خەڵکی بیجاڕ لە مەجلیسی ئێران

عەلیڕەزا زەندیان بووە نوێنەری خەڵکی بیجاڕ لە مەجلیسی ئێران

عەلیڕەزا زەندیان بە وەدەستهێنانی زیاترین دەنگ بووە نوێنەری خەڵکی بیجاڕ لە یازدەیەمین خولی مەجلیسی شوورای ئیسلامی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی دووهەمی یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دوێنێ هەینی ٢١ ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکە لە ئێران، لە شاری بیجاڕیش بەڕێوە چوو.

حەمدوڵلا کەریمی نوێنەری خولی دەیەمی خەڵکی شاری بیجاڕ لە مەجلیسی شوورا ئیسلامیش لە قۆناغی دووهەمی ئەو خولە لە هەڵبژاردنەکان بووە دووهەم.

شیاوی باسە کە پارێزگای کوردستان شەش کورسیی لە مەجلیسی شوورا ئیسلامی هەیە کە لە قۆناغی یەکەمدا پێنج نوێنەری ئەو پارێزگایە هەڵبژێردران و کورسی شەشەمیش لە قۆناغی دووهەم واتا دوێنێ هەڵبژێردرا.

News ID 34022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha