بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 2313 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا 393 هەزار و 425 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە 127 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد: تا ئێستا 22 هەزار و 669 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی 339 هەزار و 111 کەس ڕاگەیاند.
وتیشی: باری تەندروستی 3735 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
Your Comment