بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، مەحموود شێخ وەهاب لەو بارەوە وتی: سەفەری نیچیرڤان بارزانی بۆ ئەنقەرە لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بوردمانی ڕۆژانەی گوندەکان و کوژرانی خەڵکی سڤیل لە ناوچە سنوورییەکان هێشتا درێژەی هەیە و ژمارەیەک لە هاووثاتیان بە هۆی ئەو هێرشانەوە کوژراون.
شێخ وەهاب زیادی کرد: خوێنی هاووڵاتییە کوردەکان، ئەبێ بەنرختر لە بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی کەسانێک وەکوو بەڕێز بارزانی بنوێنرێت.
ئەندامی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان وتی: ئەو دیدارە، سووکایەتی بە خوێنی ئەو کوردانەیە کە بە هۆی بوردمانەکانی تورکیاوە بەردەوام دەکوژرێن. لەلایەکی تریشەوە، ئەو دیدارە، تەواو حزبییە و لە شاندی هاوڕێی نێچیرڤان بارزانی جگە لە ئەندامای پارتی هیچ کەسێکی دیکە نەبووە.
Your Comment