بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا موحەمەد جەواد فازڵ لەنکەرانی سەرۆکی ناوەندی فیقهی ئەیمەی ئەتهار لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بەیاننامەیەکی دەرکرد و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە توندترین بەرەوڕووبوونەوەی بە ئەو سووکایەتییە هەبێت.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە رووداوی دلتەزێنی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و پیرۆزییەکانی موسڵمانان کە ئەم ڕۆژانە لە سوید ڕووی دا دڵی موسڵمانانی هێنایە جۆش.
دەوڵەتی سوید بزانێت کە بووە هۆی ئاڵۆزی هەموو مرۆڤە ئازادەکان و هەموو موسڵمانان.
بێ بیری و نەزانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا جێی داخە، کە بە بیانووی ئازادی بیر و بڕوا، سووکایەتی بە پێغەمبەر(د.خ) ی ئیدانە نەکرد.
باسێکی دیکە جێی داخە بێدەنگی دەوڵەتە ئیسلامییەکانە کە بە بێدەنگی خۆیان، بێ باوەڕی خۆیان بە قورئان ڕادەگەیێنن. لە کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی وەزارەتی دەرەوە داواکارین کە توندترین کاردانەوەی بە ئەو کارە هەبێت. ئەبێ نەتەوەی موسڵمانی ئێران، مەلاکان و زانکۆییەکان و هەموو چینەکان ڕقی خۆیان لە ئەو کارە ڕابگەیێنن.
Your Comment