بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژانمەڤانی دوای دیدار لەگەڵ ڕافائێل گروسی بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بە گفتوگۆکان وتی: ئەمە یەکەم سەفەری گروسی وەکوو بەرپرسی گشتی ئاژانس بۆ ئێرانە و زیاتر لە ڕابردوو هاوکاریمان دەبێت.
ناوبراو بو وتنی ئەوەی کە هیوادارین دوولایەنەکە بەڵینەکایان جێبەجێ بکەن، وتی: قسەکانی ئەمڕۆ ئەرێنی بوو و بڕیار درا ئاژانس حیرفەیی و سەربەخۆ کارەکانی خۆی بباتە پێشەوە و ئێمەش لە چوارچێوەی ئەرکەکانمان کار بکەین.
ساڵٶی وتیشی: ئێمە بە پێی سەروەری و بەرژەوەندی نەتەوەیی کار دەکەین و ئێستاژە لە چوارچیوەی یاسا و ئەرکەکانمان دانوستان و ئیش دەکەین.
هەروەها ڕافائێل گروسیش ڕایگەیاند: لەگەڵ ئێران هاوکاری بەرانبەرمان هەیە و ئێران لە بواری لێکدانەوەکان و گرووپەکانی ئاژانسەوە کە دێنە ئێران هاوکاری بەربڵاوی هەیە.
گروسی بە وتنی ئەوەی کە ئەمن لایەنگری سیاسیم نییە، وتی: دادوەریەکان و ئەنجامەکانی ئاژانس بە پێێ دەستکەوتە تەکنیکییەکانە.
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە ئەوە مسۆگەر دەکەین کە هیچ دزیەک لەسەر ئاژانس نییە، وتی: بەڵام گوشار هەیە بەڵام تا ئەو شوێنەی کە بتوانین ئیزن نادەین ئەو گوشارگەلە کاریگەر بن.
Your Comment