AP ١٣٩٩ خەرمانان ١ ١٣:٢٨

ڕۆحانی:

ئێران دەتوانێت لە تازیەبازی موحەڕڕەم نمانەیەک بۆ وڵاتانی ئیسلامی بێت

ئێران دەتوانێت لە تازیەبازی موحەڕڕەم نمانەیەک بۆ وڵاتانی ئیسلامی بێت

سەرۆک کۆمار وتی: بە وەزیری پێوەندییەکانم وتووە کە لە ڕۆژانی مانگی موحەڕەم کوالێتی ئینترنێت و دۆخی پێوەندی لە سەرتاسەری ئێران پەرە پێبدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وێڕای بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پزیشک وتی: پزیشکەکان هەمیشە لە هیڵی پێشەوەی تەندروستی بوون و هەمیشە هەولیان داوە پێبەندی سوێندەکان بن کە خواردوویانە. بەتایبەتی لە ئەم ٦ مانگەی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ڕۆڵی بەرچاوەیان گێڕاوە. هەر لە ئێرەوەدەسخۆشیان لێدەکەین و ئەم ڕۆژەیان لێ پیرۆزبایی دەکەین و سەرەخۆشی لە ئەو بنەماڵەگەلە دەکەین کە ئازیزانیان لە ئەو ڕێگایە لەدەست داوە.

ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانیدا هاوپوەند بە تازیەباری مانگی موحەڕەم وتی: تازیەباری بۆ ئێمە زۆر گرینگە و ئێران دەتوانێت لە ئەو بوارە ببێتە نمانەیەک بۆ هەموو وڵاتەکان و موسڵمانان. ئەوە تاقیکاریەکی گەورە بۆ ئێمەیە کە چلۆن تازیەباری سالاری شەهیدان بەڕێوە ببەین و ڕێز لە فەرهەنگی عاشوورا بگرین. عاشوورایەک کە تەواوی ژیانی ئێمەیە و بووتە هۆی سەرکەوتنی ئێمە و متمانە بەخۆ و هێز و سەربەخۆیی بەخشیوە پێمان.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: تازیەبارییەکان، کۆبوونەوەکان، مەوداکان و دەمامکەکان و ڕێنوێنییە تەندروستییەکان ئەبێ لەبەرچاو بگیردرێن. ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرینگە و جێی شانازی کە دوای عاشوورا دەسپێکردنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا نەبینین و ئەوەش ئاکامی ڕەچاوکردنی رێنوێنییە تەندروستییەکان بێت.

ناوبراو لە درێژە وتیشی: بە وەزیری پێوەندییەکانم وتووە کە لە ڕۆژانی موحەڕەم کوالێتی و ئاستی خێرایی ئینترنێت ببەنە سەرەوە.

News ID 33780

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha