AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ٣١ ١١:٢١

لە نامەیەکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان;

ئەمریکا داوای گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەکات

ئەمریکا داوای گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەکات

دەوڵەتی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی داواکاری خۆیی بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ستار تریبوون، دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە بە پاگەندەی پێشێل کرانی بەرچاوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ٢٠١٥ لەلایەن ئێرانەوە، بە شێوەی فەرمی داوای گەڕاندنەوەی سەرجەم گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێرانی کرد.

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئەو ڕاگەیێندراوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش کرد، دۆخی دانیشتنەکەی جۆرێک نیشان دا کە ئەگەر ئەوە پەسەند نەکرێت هەڕەشەیەک دەبێت بۆ سەر ئاسایشی جیهان.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێش لە ئاراستە کردنی ئەو ڕاگەیێندراوە لەلایەن پەمپێئۆوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەندامەکانی تری لەگەڵ ئەو داواکارییەی واشنتۆن دژایەتیان کردبوو.

ئەندامانی تری ئەنجومەنی ئاسایش پێیان وایە کە ئەمریکا مافی داواکاری ئەوەیان نییە کە گەمارۆکان بگەڕێندرێنەوە سەر ئیران؛ چونکوو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران چووەتە دەرەوە. هەروەها پێش بینی دەکرێت کە گەڵاڵەی ئەو داواکارییە ببێتە هۆی گۆشەگیری زیاتری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان.

News ID 33766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha