بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پەکەکە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ریککەوتنی نەوتی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە کوردستانی سووریا وتی: سووریا دەوڵەتێکە کە لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی بە فەرمی ناسراوە. هەر بەو بۆنەوە سەرجەم سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە هی گەلی سووریایە. ئەو سەرچاوەگەلە هی هەندێک کەس نییە و هیچکەس ناتوانێت ئەوە بە ماڵی خۆی بزانێت.
باییک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمەش ئەو هەواڵەمان لە مێدیاکان بیست. سەبارەت بە ڕێککەوتنێک باس دەکرێت کە دەوڵەتی سووریاش قبووڵی نییە و ئەوە بە دزی دادەنێت. ئێمە ئەوە بە بەڕێوەبەری خۆسەری کوردستانی سووریا دەڵێین کە هەموو سەرچاوە و سامانە سروشتییەکانی سووریا هی گەلی سووریایە. ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە بە لەبەرچاو گرتنی پرس و کێشە ئابوورییەکانی ئێستاوە لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرابێت باسێک نییە، بەڵام ئەگەر ئاوەها نەبێت، ئەبێ لێکدانەوەی زیاتری لەسەر بکرێت.
Your Comment