AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٤ ١٢:٥١

بۆ لێکۆڵینەوە لە هیدرۆلۆژی؛

لێکۆڵەرێکی ئێرانی میدالیای کۆمەڵگای کەشناسی ئەمریکای بردەوە

لێکۆڵەرێکی ئێرانی میدالیای کۆمەڵگای کەشناسی ئەمریکای بردەوە

پڕۆفسۆرێکی ئێرانی بووە براوەی میدالیای زانستی ئاوناسی کۆمەڵگای کەشوهەواناسی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کۆەمڵگای کەشوهەواناسی ئەمریکا، پڕۆفسۆر سرووش سرووشیان، لێکۆڵەری ئێرانی بووە براوە میدالیای زانستی ئاوناسی کۆمەڵگای کەشوهەواناسی ئەمریکا. براوەکان خەڵاتەکەیان لە سەدویەکەمین کبوونەوەی ساڵانی ئەو کۆمەڵگایە وەردەگرن.

سرووشیان بۆ لێکۆڵینەوەی داهێەرانە و پیشەنگانەی خۆی لە بواری هیدرۆلۆژی ئاوەکانی سەر ئاستی زەوی و چاوەدێری لە رێگای دوورەوە کە کاریگەری بنەڕەتی لەسەر ئاووهەواناسی (هیدرۆمێتئۆرۆلۆژی) هەبووە، ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە.

سرووشیان کە لە کرمان لەدایک بووە ئێستا مامۆستای زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئێرواین و ئەندامی ئاکادیمیای ئەنداژیاری ئەمریکایە. ناوبراو مامۆستای بەناوبانگی ئاوەدانی و ژینە لە زانکۆی ئەندازیاری هونەری سامۆئێلی و هەروەها بەرپرسی ناوەندی هیدرۆمێتئۆرۆلۆژی و چاوەدێری لە ڕێگای دوو، ئەندازیاری ئاوەدانی و ژینگەی ئەو زانکۆیەیە.

ناوبراو پیشتریش براوەی خەڵاتی جۆراوجۆر لە بواری زانستە زەوینییەکان بووە.

News ID 33561

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha