بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ دەسخۆشی و ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەش لە ساڵەکانی بەرەڤانی پیرۆز، بە پەسەند کرانی ئیمام خامنەیی، فەرماندەی گشتی هێزەکان، ئاڵا و نیشانی گیان فیدایی بە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشکەش دەکرێت.
بە پێشنیاری ئەرتەش و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە خزمەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەسەر پێشکەش کردنی ئاڵا و نیشانی گیان فیدایی هەزار و ١٨٤ شەهیدی خوێندکاری زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی هێزی زەوینی ئەرتەش، پاش پەسەند کرانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەو زانکۆیە شانازی وەرگرتنی ئاڵا و نیشانی فیداکاری وەردەگرێت کە بە ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێندرێت.
ڕۆڵی ئاشکرای خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی ئەرتەش لە سەقامگیری و پتەو بوونەوەی شۆرش و گیان فیدایی لە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز و پاراستنی سنوورەکان لە سەر پەڕەی پڕ لە شانازی ئەرتەشی ئێران تۆمار کراوە.
Your Comment