بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی شەممە لە کاردانەوە بە هوەاڵی دەستگیری سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و دژە شۆڕش لەلایەن سەربازانی بێناونیشانی ئیمام زەمانەوە لە هەژماری تویتەری خۆی بە ئاماژە بە پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە تیرۆریستگەلێک کە دەیانەوێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شەڕ بکەن و بیڕووخێنن، نووسی: ڕۆژاوا ئەبێ دابینی دارایی و میوانداری لە تیرۆریستەکان ڕابگرێت.
ناوبراو درێژەی دا: تیرۆریستەکان لە پەناگەکانی خۆیانەوە لە ئەمریکا و ئەورووپا ئاژاوە دەنێنەوە، کوشتوبڕ و ئاژاوە ڕێکدەخەن و بێ شەرمانە بەرپرسیارێتی کوشتنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان ئێرانی لە ئەستۆ دەگرن.
زەریف ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ پاک نیشان دانه ڕواڵەتی گرووپە تیرۆریستییەکان کە دەیانەوێت ئۆپراسیۆنی خراپکارانە دژی ئێران ئەنجام بدەن، زیادی کرد: فریو و فێڵ ناتوانێت ئەو کارە خراپانە بشارێتەوە.
Your Comment