بە پێی هەواڵی مێهر, کەمێک پێش ئێستا تێلاڤیڤ ڕایگەیاند: ڕووداوێکی ئەمنیەتی لە مەزرا داگیرکراوەکانی ناوچەی شەبعا لە باشووری لوبنان هاتۆتە ئاراوە و ئێستا بێدەنگی حزبوڵا زیاتر ئسیرائیلی تووشی ترس کردووە.
ئەلمنار نووسی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ناوچەی شەبعا دەستیان کردووە بە پێکانی ماڵێک لە شارۆچکەی ئەلبەهاریە.
ئەلمەیادین هەروەها ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ پاش بیستنی هەواڵی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی شەبعا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بەجێهێشتووە.
میدیای ئیسرائیلی ڕوترنت ڕایگەیاند کە سوپای ڕژیمی زایۆنی فەرمانی داوە هەموو هۆتێلەکان و شوێنە گەشتیارییەکان دابخرێن.
هەروها ئیسرائیل داوای کردووە کە زایۆنییەکان بڕۆنە گیان پەناکانەوە.
Your Comment