بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی" درێژەی سەفەرەکەم لە عێراق بۆ کوردستانی عێراق بوو کە بە قازانج بوو.
زەریف، نووسی، لە گەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی حزبی دیمۆکراتی هەرێمی کوردستان، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دیدارم کرد
ئەوەشی نووسیوە کە پەیوەندی پتەو لە گەڵ هەموو عێراقییەکان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی سیاسەتی ئێران. دراوسێیەکان یەکمایەتی ئێمەن.
زەریف هەروەها چەندین وێنەشی لەو سەفەرەی بڵاو کردۆتەوە.
Your Comment