هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆڕەکەی ئەمریکا چی بووە

سەرەڕای ئەوەی کە هەواڵنێرەکان ئیزنیان نییە دەستیان بە پاپۆڕی بونهوم ڕیچارد بگات، یەکێک لە بەرپرسانی هێزی دەریایی لە دەسپێکی لێکۆڵینەوە فەرمییەکان هەواڵی داوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی تاوتوێ کردنی ڕێگاکان بۆ گوشار خستنە سەر کەرتی دەریایی ڤێنزۆئێلا بوو، پاپۆڕی " یو ئێس ئێس بونهوم ڕیچارد لە بنکە دەریایی سەن دیە گۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئاگری تێبەربوو و لە ئەو ڕووداوە لانیکەم ٢١ فەرمانبەری بریندار بوو.

ئەو پاپۆڕە یەکەێک لە شەڕکەرە گرینگەکانی سوپای ئەمریکا دێتە ئەژمار بەڵام سەرەڕای ئەوە مێدیاکان و دەوڵەتی ئەمریکا جۆرێک لە بێدەنگیان لەو بارەوە ڕاگرتووە لە حاڵێکدا سەبارەت بە ڕوودانی هەواڵی زۆر بچووکتر لە ئێران هەرای مێدیایی بەربڵاو لە مێدیاکانی ئەمریکا و هەروەها مێدیاکانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس دەخرایە ڕێ.

سەبارەت بە ڕووداوێژک کە بۆ ئەو پاپۆڕە ڕووی داوە، ئەی بی سی نیوز بە گێڕانەوە لە دەریاوان ئێریک سوبک لە دەسپێکی لێکۆڵینوەی فەرمی بۆ ڕوون بوونەوەی هۆکاری ڕووداوەکە هەواڵی داوە.

بە پێی نووسراوی بی سی نیوز، پاپۆڕی یو ئێس ئێس بونهوم ڕیچارد یەک هەزار فەرمانبەری دەگرێت بەڵام لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە ١٦٠ مەلەوانی تێدا هەبووە.

سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا بە شێوەی فەرمی لەلایەن سەرچاوە سەربازییەکانەوە ڕانەگەیێندراوە. وێنەگەلێک کە لە ئەو ڕووداوە لە هەواڵفەرییەکان بڵاو بووەتەوە دووکەڵێکی سپی بەربڵاو نیشان دەدات کە لە پاپۆڕەکە بڵاو بووەتەوە.

ئاگرکوژێنەکان لە سەن دیەگۆ ڕایانگەیاندووە کە کاتژمێر ٩ ی بەیانی بە کاتی ناوچەیی داوایان لێ کراوە کە بۆ کوژارندنەوەی ئاگر بەرەو پاپۆرێکی شەڕکەر لە بنکەی سەربازی هەڵکەوتوولە باشووری رۆژاوای ئەمریکا بجووڵێن.

بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکان، سەرئاوەگەڕ و پۆلیسی ئاگر کوژێنەوە بۆ کوژارندنەوەی ئاگرێک کە هەندێک لە شایەدحاڵان هۆکارەکەیان تەقینەوە ڕاگەیاندبوو، چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

پۆلیسی ئەمنیەت ئەو ڕێگایانە کە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە، داخستووە و ئەگەری چوونی هەواڵنێران بۆ ئەو شوێنە نییە. شایەدحاڵان وتوویانە کە پێش ئاگرکەوتنەوە لە پاپۆرەکە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

دەوترێت کە یو ئێس ئێس بونهام ڕیچارد، ئەو پاپۆرە کە تووشی ڕووداو هاتووە، توانای گواستنەوەی لانیکەم ٢٠ فڕۆکەی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف ٣٥ ی هەیە.

News Code 33244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha