AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٣ ١٠:٥١

زەریف وڵامی دایەوە؛

کاردانەوەی ئێران بە هەواڵی فرۆشتنی دوورگەیەک بە چین

کاردانەوەی ئێران بە هەواڵی فرۆشتنی دوورگەیەک بە چین

وەزیری دەرەوەی ئێران دەنگۆکان وەکوو فرۆشی دوورگەی کیش لە بەڵگەی هاوکاری ئێران و چینی بە ڕق و قینی دوژمنانی گەشەی پێوەندی ئێران و چین وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس، وتی: لە ئەو کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوە و جێگرەکانی دوایی هەواڵ و شرۆڤەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و ڕێککەوتنی گشت هاوکاری ئێران و چینیان پێشکەش کرد.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی وەزیری دەرەوە لەسەر رەوتی پێکهێنانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی هاوکاری ٢٥ ساڵە لەگەڵ چین وتی: زەریف لە ئەو بارەوە وتوویە کە ئێران و چین پێوەندییەکی ستراتیژیکیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزی بەرانبەر هەیە.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتیشی: بە پێی قسەی وەزیری دەرەوە، ڕەوتی پێکهێنانی ئەو ڕێککەوتننە بە سەفەری شی جین پینگ بۆ تاران لە ساڵی ١٣٩٤ دەستی پێکرد و دوو وڵاتەکە لە ئەو سەفەرەدا بڕیاریان دا تا نەخشە ڕێی درێژخایەن دابڕێژن و لایەنەکان هێشتا خەریکی دانوستان لە سەر ئەو ڕێککەوتنەن.

عەموویی باسی کرد: وەزیری دەرەوە لە شرۆڤەی لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتننە، لەسەر لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی لە پێکهێنانی ئەو ڕێککەوتننە جەختی کرد و دەنگۆگەلێک وەکوو فرۆشی دوورگەی کیش و فرۆشی نەوتی هەرزانی ڕەت کردەوە و ئەوەی بە هۆی دوژمنایەتی لە گەشەی پێوەندی ئێران و چین وەسف کرد.

News ID 33235

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha