بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بەرپرسانی خاچی سووری نێدەوڵەتی ڕایانگەیاند کە زیاتر کە نیوەی خەڵکی یەمەن پێویستیان بە یارمەتی خۆراکیە بۆ زیندوو مانیان.
بەرپرسانی ئەو بنکە نێودەوڵەتییە زیادیان کرد: سەدا ٦٦ ی یەمەنیەکان هیچ خۆراکێکیان بۆ خواردن دەست ناکەوێت و سەدا ١١ شیان بە بۆنەی نەبوونی خۆراکەوە لێیان قەوماوە.
ئەوان راشیانگەیاندووە کە سەدا ٦٤ ی خەڵکی یەمەن لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری پزیشکی بێبەرین و سەدا ٥٨ یشیان پێویستیان بە ئاوی خاوێن هەیە.
بە پێی توێژینەوەکان لە ڕەوتی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودی دژی یەمەن، تا ئێستا زیاتر لە ٤٥٨ هەزار خانوو، ٣٨٥ نەخۆشخانە و ناوەندی دەرمانی، ٣٥١ کارگە و ٧٣٦ وەجبەی مادەی خۆراکی کراونەتە ئامانج.
Your Comment