بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا کەلانتەری لەو پەیامانەدا بە ئاماژە بەوەی کە پاراستنی ژینگەی وڵات سەرمایەدانەرییەکی پاوەجێ بۆ ئەم بەرە و بەرەکانی داهاتووە کە ڕاشکاوانە وەک ئەرکێکی گشتی لە یاسای بنەڕەتیدا ئاماژەی پێ دراوە، وتی: بێ گومان پاسەوانی و هزری بەرزی ئەو خوالێخۆشبووانە وەک یارمەتیدەرانێکی جوامێر و لەخۆبوردوو بە ورەی بەرزی خزمەتگەیاند و هەستی وڵات خۆشەویستی، هیچکات لە بیر ناچێتەوە و ئاسەواری هەوڵی خۆبەخشانە و بەرزی ئەوان لە لاپەڕە سەوز و زێڕینەکانی مێژووی ژینگەپاریزی بە یادگار دەمێنێتەوە.
وتیشی: سڵاو و سپاسی بێ کۆتایی بۆ شەڕەف و غیرەتی ئەو هاوڕێیە ژینگەپارێزانە کە دڵ لە دایک و باوک و خۆشەویستانیان بڕیوە و بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بە گیانی بەخت کردوویان بوونەتە پاکانەیەک بۆ بەحەقبوونی لەخۆبوردوویی، جوامێری و پاراستنی ژینگە؛ هەنگاوێک کە وەک دیاردەیەکی حاشاهەڵنەگری ڕەمزی ژیان و مانەوەی ئەم بەرەیە و بەرەکانی داهاتوو دەبێ. هەنگاوێک کە بووە مایەی خەم و کەسەری بێ بڕوانەوەی هەموو کەسکبیران و پارێزەرانی ژینگە.
Your Comment