بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ئەمریکی "ڕند" بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک، پاگەندەی واشنتۆن لەسەر ئەوەی کە ئێران هۆکاری بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بووە، بردە ژێر پرسیارەوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە لایەن ئەو ناوەندە ئەمریکییەوە نیشانی دەدات بە پێچەوانەی پاگەندیە مێدیا ڕۆژاواییەکان، مەترسی تووش بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە ڕێگای سەفەری ئاسمانی، لە دەرەوەی ناوچەکە زیاتر بووە.
بە پێێ لێکۆڵینەوەکان، لە ٢٨ ی جوونی ٢٠٢٠، ئەو موسافرانەی کە لە چینەوە بۆ ئیمارات سەفەریان کردووە نزیک بە ٩٠ لەسەد مەترسی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنایان بە خۆیان تەرخان کردووە.
یەک مانگ دواتریش لە رێکەوتی ٢٨ ی فێڤریە، بە ڕیزەوە موسافرگەلێک لە کۆریای باشوور، ئیتالیا و چین سەرچاوە گواستنەویە نەخۆشی لە ئیمارات بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران وەکوو نزیکترین دراوسێی ئەو وڵاتانە لە کۆتاییەکانی فێڤریەی ٢٠٢٠، کەمتر لە ٢ لەسەدی مەترسیی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە بە هۆی سەفەری ئاسمانیان بە خۆیان تەرخان کردووە.
Your Comment