AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٥ ١٢:٠٤

کارناسێکی ئەمنی ڕایگەیاند:

هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق

هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق

مایکل نایتس هۆشداریی دا ئەگەر هێزە کوردییەکان و بەغدا لە ناوچە کێشە لەسەرەکان پێکەوە هاوکاری نەکەن، داعش زۆربەی گوندەکان کۆنترۆڵ دەکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە مانگەکانی دوایی و بە پێێ ڕاپۆرتی چاوەدێری پێنتاگۆن، هێرشەکانی داعش لە ناوچەگەلێک لە سووریا و عێراق زیادی کردووە. بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، هێرشەکانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان بەغدا و کورد، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

مایکل نایتس، لێکۆڵەری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی ناهەماهەنگی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقە.

مایکل نایتس هەروەها ڕایگەیاندووە ئەگەر کورد و بەغدا پێکەوە هاوکاری نەکەن داعش بەزوویی دەتوانێت لە ڕۆژدا گوندەکانی ناوچەکە داگیر بکات و لە شەویشدا بەشێک لە شارەکان کۆنترۆڵ بکات.

News ID 32805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha