AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١٧ ١٨:٢٧

بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان;

کابینەی دەوڵەتی عێراق تەواو کرا/ فواد حسێن بووە وەزیری دەرەوە

کابینەی دەوڵەتی عێراق تەواو کرا/ فواد حسێن بووە وەزیری دەرەوە

هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە پرۆسەیەکی دەنگداندا و بە ئامادەبونی 247 پەرلەمانتار، متمانەی بەخشیە 7 لەو بەربژێرانەی کازمی بۆ تەواوکاری کابینە وزارییەکەی پێشکەشی کردبو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ کابینەی دەوڵەتی عێراق لە پەرلەمان تەواو کرا و فواد حسێن بووە وەزیری دەرەوەی عێراق.

وەزیری پێشووی دارایی وەک کاندیدی وەزیری دەرەوەی عێراق لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگی پێدرا.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئیفان فایق وەک وەزیری کۆچبەران و محەمەد کەریم جاسم وەک وەزیری کشتوکاڵ دەنگیان وەرگرت.

 عەلا ئەحمەد حەسەن عوبەید وەک وەزیری بازرگانی، سالار عەبدولستار محەمەد حسێن وەزیری داد و حەسەن نازم عەبدحەمادی وەزیری فەرهەنگ و گەشتیاری دەنگی پەرلەمانیان وەرگرت.

News ID 32706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha