بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن هەڕەشەی کردووە کە ئەو نەوتهەڵگرانەی کە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزۆئێلا گواستووەتەوە گەمارۆ دەدات.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ڕۆژنامە ئەمریکییە، ئامانجی ئەمریکا لە ئەو کارە رێگری لە پێکهێنانی ئابووری نێوان ڤێنزۆئێلا و ئێرانە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو میدیا ئەمریکییە، ٢ نەوتهەڵگری یۆنان کە بە ئاڵای لیبریاوە سووتەمەنیان بۆ ڤێنزۆئێلا دەگواستەوە، لە ترسی گەمارۆدان بەرنامەکەی خۆیانیان بۆ وەرگرتنی وەجبەکانی خۆیان ، ڕاگرتووە.
بە گوێرەی پاگەندەی ئەو میدیایە، بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە دوو نەوتهەڵگرەکەی یۆنان ئەگەر درێژەیان بدایە کارەکیان بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ ڤێنزۆئێلا لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری بیمە و سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی بێبەش دەبوون.
Your Comment