بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا خۆجێیەکان بە گێڕانەوە سەرچاوەگەلی فەرمی ڕایانگەیاند کە نەوتهەڵگری ئێرانیی "فۆرچۆن" (Fortune) چەند کاتژمێر لەوە پێش گەیشتە بەستێنی "ناوچەی تایبەتی ئابووری" ڤێنزۆئێلا.
هەژماری تویتەریی "ئائێرۆنۆتیسیاس ڤێنزۆئێلا" کە چاوەدێریی هاتوچۆە ئاسمای و دەریاییەکانی ئەو وڵاتە دەکات، لە گەیشتنی نەوتهەڵگری "فۆرچۆن"ی هەڵگری سووتەمەنی ئێرانی بۆ ناو هەرێمی ئاوەکانی ڤێنزۆئێلا هەواڵی دا.
ئەم هەواڵە هەروەها لە لایەن هەواڵدەریی ڕۆیتێرز پشتڕاست کرایەوە و کەناڵی ڕووسی ڕاشاتوودەی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە لانیکەم پاپۆرێکی ئەمریکی بە ناوی "ئادام جۆزێف" بە پێوشوێنی نەوتهەڵگری ئێرانی تا ناو ئاوەکانی ناوچەی تایبەتی ئابووری ڤێنزۆئێلا چووە و لەوێوە کشاوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی ڕاشاتوودەی چوار نەوتهەڵگری دیکەی ئێرانی بە ناوەکانی "کلاوێل"، "فارێست"، "فەکسۆن" و "پێتۆنیا"ش کە نزیکەی ٥،١ ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە خۆگرتووە، خەریکی نزیکبوونەوە لە کەنارەکانی ڤێنزۆئێلان.
Your Comment