AP ١٣٩٩ گوڵان ٣١ ٠٨:٤٤

تەقینەوەی بۆمب لە بازاڕی عەفرین

تەقینەوەی بۆمب لە بازاڕی عەفرین

لە نزیکی بازاڕی سەوز لە ناوەندی عەفرین، بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە کە بە هۆیەوە هاووڵاتیەکی سڤیل بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵگەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە  ناوەندی شاری عەفرین کەسێک بریندار بوو.

ئەو بۆمبدانەرییە لەحاڵێکدا ئەنجام دراوە کە لە دواییەکانی ئەم مانگە بۆمبدانەریەکان لە عەفرین زیادی کردووە. بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ٢٨ ئاپ لە ئەو شارە ٥٠ کەس کوژران و ١٤٠ کەسیش بریندار بوون.

تا بە ئەم چرکە هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەیەی لەئەستۆ نەگرتووە.

News ID 32470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha