تەرمی دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ لە خواکورک دۆزرایەوە

فەرمانداری شنۆ لە دۆزینەوەی تەرمی دوو کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە کە بە هۆی لێدانی گوللە لە ناوچەی ناسراو بە " خواکورک" لە سنووری تورکیا کوژرابوون، هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولسەلام مام عەزیزی لەو بارەوە ڕایگەیاند: کەسوکاری ئەو کەسانە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە چووبوونە ناوچەی خواکورک، تەرمی ئەو کەسانەیان دۆزیوەتەوە و خەریکی گواستنەوەیان بۆ ئەو شارەن. 

ناوبراو وتیشی: گواستنەوەی تەرمی ئەو کەسانە بۆ ئێران بە هۆی کەشوهەواوە تووشی کێشە هاتووە.  مام عەزیزی زیادی کرد: ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەو دوو کەسە لە گەڵ ژمارەیکی تر لە دانیشتووانی ئەو شارە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای کێوی چووبوونە بەرزاییەکان لە سەر سنوور و بە وتەی یەکێک لە شایەت حاڵان بە هۆی سارد بوو ی هەوا ئاگریان کردبووەوە کە لە لایەن سوپای تورکیاوە کرانە ئامانج.  

فەرمانداری شنۆ درێژەی دا: لە ئەو ڕووداوە 2 دانیشتووی شنۆ بە ناوەکانی ڕەشید پیروتی و فاخر تازەوارد گیانی خۆیان لەدەست دا.  

شیاوی باسە کە هێشتا وردەکاری زیاتر لە سەر ئەو ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئەو تەقە کردنە لە لایەن فڕۆکە یان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە و لە خاکی ئەو وڵاتە ڕووی داوە.  

 فەرمانداری شنۆ وێڕای پشتڕاستکردنەوەی بوردمانەکە لە سنووری شنۆ و عێراق وتبووی؛ ئەو کارە لە خاکی عێراق ڕووی داوە و دەست درێژی بۆ سەر خاکی ئێران نەبووە.

News Code 32221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha