AP ١٣٩٩ گوڵان ١١ ١٠:٢٠

یۆنیسێف ڕایگەیاند:

۱۱منداڵ لە تەقینەوەکەی عەفرین بوونە قوربانی

۱۱منداڵ لە تەقینەوەکەی عەفرین بوونە قوربانی

نووسینگەی ناوچەیی یوونیسێف لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی عەفرین ١١ منداڵ گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یوونیسێف بە دەربڕینی نیگەرانی لە ئەگەری بەرز بوونەوەی منداڵانی قوربانی لە ئەو تەقینەوە، لە زیاد بوونەوە توندوتیژییەکان لە سووریا کە هەڕەشەیە بۆ سەر گیانی سەدان هەزار منداڵ، نیگەرانکەر وەسف کرد.

شیاوی باسە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێکی بۆمب ڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین لە باکووری سووریا، ٤٦ کەس گیانی لەدەست دا و ٤٧ کەسیش بریندار بوون.

ئەو ناوچە کوردنشینە ئێستا لە کنترۆڵی سوپای ئازادی سووریایە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت.

News ID 32197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha