AP ١٣٩٩ گوڵان ٦ ١٨:٠٨

لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی سیستەمی تایمز

پلەی گشتی زانکۆی کوردستان لە ئاستی زانکۆکانی جیهان بەرز دەبێتەوە

 پلەی گشتی زانکۆی کوردستان لە ئاستی زانکۆکانی جیهان بەرز دەبێتەوە

زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی سیستەمی تایمز ۲۰۲۰ توانی پلەی +۶۰۱ وەدەست بێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین ڕیزبەندیی کاریگەریی زانکۆکان( THE University Impact Ranking ۲۰۲۰) کە بۆ دووەمین جارە لەلایەن سیستەمی ڕیزبەندیی نێونەتەوەیی تایمز بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی کوردستان توانی پلەی گشتیی +۶۰۱ بەدەست‌بهێنت.
 ڕیزبەندیی کاریگەریی زانکۆکان  بۆ یەکەمین‌جار لە جیهان لەلایەن  سیستەمی ڕیزبەندیی نێونەتەوەیی تایمزەوە بەڕێوەچوو. تایمز لە ڕێزبەندیی زانکۆکاندا بە پێی بنەمای ئامانجەکان گەشەی سەقامگیری ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان ( SDGs) هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

لەم ڕیزبەندییەدا ڕادەی کاریگەریی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ناوەندە فێرکارییەکانی باڵا بە پێی بنەمای ۱۷ ئامانجی گەشەی سەقامگیر، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. پلەی زانکۆی کوردستان لە هەریەک لەم ئامانجانە بە پێی ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
 
🔶 بەدیهاتنی ئامانجی نەبوونیی هەژاریی. پلەی +۳۰۱
🔶 تەندروستی و ئاسایش. پلەی +۶۰۱
🔶 کوالێتی فێرکاری. پلەی ۴۰۱+۶۰۰
🔶 بەرابەریی ڕەگەز. پلەی +۴۰۱
🔶 گەشەی ئابووری و پیشە شیاوەکان. پلەی ۴۰۱+
🔶 پیشە، نوێگەریی و ژێرخان. پلەی ۲۰۱-۳۰۰
🔶 هەوڵدان بۆ هەرێم. پلەی ۱۰۱-۲۰۰
🔶 ئاشتی و بەرابەری. پلەی +۴۰۱
🔶 بەشداریکردن بە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەی سەقامگیر. پلەی ۶۰۱+
 
لەم ڕیزبەندییەدا ۱۷ زانکۆی ئێرانی بەشدارن و زانکۆکانی نیووزلەندا و ئۆسترالیا پلەکانی سەرتریان بەدەستهێناوە.
شیاوی ئاماژەیە تایمز ڕیزبەندییەکی دیکەی لەژێر ناوی World University Ranking هەیە کە پلەی زانکۆی کوردستان لەو ڕیزبەندییە لە ساڵی ۲۰۲۰، ۸۰۱+ بووە.

News ID 32129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha