هەناردە و هاوردە کردنی کاڵا لە سنووری سەیرانبەند دەستی پێکردەوە

هاوردە کردنی کاڵا بە بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی هاوردە کردن بە بەڵگەی پیلەوەی سنوورنشینان و هەناردە کردنی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان لە بازاڕچەی سنووری سەیرانبەند دەستی پێکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی فەرمانداری بانە بە وتنی ئەوەی کە هاوردە کردنی ١٠٠ جۆر کاڵا ساڵی ڕابردوو لە سەفەری وەزیری ناوخۆ بۆ بانە لە بازاڕچەوە دەستی پێکرد بەڵام بە هۆی هەندێک کێشە و پرسەوە دوا کەوت، وتی: لە ڕۆژانی دوایی ٢ وەجبە کاڵا لە درێژەی بەڕێوە چوونی گەڵاڵەی ڕێکوپێک کردنەوەی هاردە و بردەی سنووری بە بەکارهێنانی بەڵگەی پیلەوەری سنوورنشینان لە ئەو سنوورەوە هاوردە کرا و داشکانی سوودی بازرگانی بۆ پلەوەران تەرخان کرا کە ئەو ڕەوتی درێژەی دەبێت.

موحمەد ئەمین زادە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەر بەڵگەیەکی پیلەوەری چوا ئەندامی بنەماڵە ڕووماڵ دەکات کە بۆ هەر کەس، حەوت ملیۆن ڕیاڵ سوودی ئاکامی داشکانی گومڕوکی دەخریتە حەسیبی سەرپەرشتی بنەماڵە، ڕایگەیاند: یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ئەو گەڵاڵە پاش سەفەری وەزیری ناوخۆی هەندێک کێشە لە بواری رێکخستنی بەڵگەی پیلەوەری و بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا بوو.

ناوبراو زیادی کرد: بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە لە کەم کردنەوەی کێشەی بژێوی ژیانی سنوورنشینان ڕۆڵی گرینگی هەیە و هیوادارین بە درێژەی ئەم ڕەوتە، خەڵکی سنوورنشین قازانجی لێ وەربگرن.

وتیشی: هیچ سنوورێک بۆ هاوردە کردنی کاڵا لە بازاڕچەی سنووری سەیرانبەندەوە نییە و هاوردە کەرەکان دەتوانن بێ هیچ سنوورێک کاڵای پێویستی خۆیان هاوردە بکەن.

News Code 32123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =