٢٥٠ ئاڵمانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریان

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت نزیک بە ٢٥٠ کەسی ئەڵمانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نیشتەجێن و ئەو وڵاتە بۆ گەڕاندنەوەی ئەوان کێشەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دویچە ولە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت :نزیک بە ١٠٠ هاووڵاتی ئەو وڵاتە ئێستا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردەکانی سووریا کە نزیک بە ١٠٠٠٠ داعشی و ١٠٠٠٠٠ ژن و منداڵی ئەوانی لە ٥ زیندان وکەمپی جێگیر کردووە داوای لە وڵاتانی جیاواز لەوانە ئەورووپییەکان کردووە ئەو کەسانە بۆ لێپرسینەوە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

بە حاڵەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وتوویە دروست کردنی بەستێن بۆ گواستنەوەی ئەو ٢٥٠ کەسە ئەڵمانیە زۆر ئەستەمە.

ئەبێ ئاماژە بکرێتە سەر ئەو خاڵەش کە دەیان کەسی ئەڵمانی بۆ شەڕ دژی داعش خۆبەخشانە چوونەتە ڕیزی هێزەکانی کوردی سووریاوە کە ئەگەری هەیە کاتێک کە بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان شوێنیان بگیردرێت.

News Code 31821

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =