AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٩ ٠٩:٥٤

درگای ئاسمان داخرا؛

ڕێکاری نوێی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا

ڕێکاری نوێی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا

دەوڵەتی سووریا بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ کۆرۆنا هەوڵی نوێی گرتووەتە بەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دەوڵەتی سووریا تەواوی گەشتەکان بۆ ئۆردۆن و عێراق و بە پێچەوانەی بۆ ماوەی یەک مانگ ڕاگرت.

ئەو هەوڵەی دەوڵەتی سووریا بە ئامانجی بەربەرەکانێ لە گەڵ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە.

دەوڵەتی سووریا هەروەها تەواوی گەشتەکان بۆ وڵاتگەلێک کە تێیاندا کۆرۆنا بڵاو بووەتەوە و بە پێچەوانەیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ ڕادەگرێت.

هەروەها کەسانێک کە لە ئەو وڵاتانەوە سەفەری سووریا دەکەن ئەبێ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن.

شیاوی باسە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە هەندێک هەوڵیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا گرتووەتە بەر.

News ID 31433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha