سووریا هێزەکانی نەکشێنێتەوە، هێرشی دەکەینە سەر

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی ئەدلەب هوشداری دایە دەوڵەتی دیمەشق و ڕایگەیاند: سووریا هێزەکانی نەکشێنێتەوە، هێرشی دەکەینە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانی ئەوڕۆ (چوارشەممە)ی بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای ئەدلەب، وتی: ڕێککەوتنی ئەدەلب ناکارامەیە و دۆخی ئەم شارە وەک جارانی لێ نایەتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا هوشداری دایە سووریا و وتیشی: ئەگەر سوپای سووریا تا کۆتایی ئەم مانگە هێزەکانی لە پشت پۆستەکانی چاوەدێریی تورکیا نەگوێزێتەوە، شایەدی کاردانەوەمان دەبن.

لە رۆژانی ڕابردوو پێکدادانگەلێک لە نێوان سوپای سووریا و سوپای تورکیا لە ئەدلەب ڕووی داوە کە لە ئەنجامی پێکدادانەکان ژمارێک لە هێزەکانی تورک کوژراون.

News Code 30888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =