AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٦ ٠٩:٥٥

بە هاوکاری سنوورەوانی؛

وەجبەیەکی قاچاخی زێڕ لە باشماخی مەریوان دۆزرایەوە

وەجبەیەکی قاچاخی زێڕ لە باشماخی مەریوان دۆزرایەوە

پۆلیسی گومڕوکی باشماخ توانی وەخبەیەکی گەورەی شووشی زێڕ بە بڕی ١٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەن، بدۆزێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی گومڕوک بە هاوکاری سنوورەوانی باشماخ ڕێژەی ٢٠ کیلۆگرام شووشی ڕێزی پێش بردنە دەرەوە لە ئێران ڕاگرت و دەستی بەسەردا گرت.

قاچاخچییەکان ژمارەی ٢٠ دانە شووشی زێڕی یەک کیلۆگرامیان بە شێوەیەکی زیرەکانە لە هوماری سووتەمەنی ئۆتۆمبیلێکی سواری ئێڵ ٩٠ دانابوو کە بە هاوکاری فەرمانبەرانی سنوورەوانی باشماخ، دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادستێنی گشتی و شۆرشی ئیسلامی شارستانی مەریوان دەستگیر کرا.

News ID 30878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha