بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی جودایی خواز وەسف کرد.
پاش ئەوەی کە بەرهەم ساڵح لە گەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس دیداری کرد، نەسر شمری وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا بە بەرهەم ساڵحی وت: خۆت بوویتە هۆی ڕووخانی خۆت و خۆتت سووک کرد.
ناوبراو زیادی کرد: عێراقییەکان شەرەفیان هەیە و خوێنی شەهیدەکانی لەبیر ناکات، بچۆ ئەی جودایی خواز(ئاماژە بە پاڵپشتی بەرهەم ساڵح لە ڕێفراندۆمی جودایی خوازی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧)
Your Comment