AP ١٣٩٨ بەفرانبار ٢١ ١١:٤٠

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران جەختی کرد:

بە پەلە هەموو لایەنەکانی ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ڕوون بکرێتەوە

بە پەلە هەموو لایەنەکانی ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە ڕوون بکرێتەوە

سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان، لە سەر کۆ کردنەوەی بەڵگەکان و هەوڵی دادوەری ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان، لە سەر کۆ کردنەوەی بەڵگەکان و هەوڵی دادوەری ڕووداوی داخرانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە جەختی کرد.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە ئەو نامەیەدا وێڕای دەربڕینی داخ بۆ ڕوودانی ئەو ڕووداوە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ ی بەفرانبار لە دەوروبەری تاران  ڕووی دا، سەرەخۆشی خۆیی ئاراستەی بنەماڵە موسافرە ئێرانی و بیانییەکان کرد.

لە درێژەی نامەکەدا بە سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان فەرمان دراوە کە خێرا بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی ئەو هەڵە هەوڵ بدرێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕادەستی دەسەڵاتی داد بکرێن.

News ID 30442

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha