هەوڵی تورکیا بۆ جێگرکردنی هاوسەنگی لە پەیوەندی ئێران و عەرەبستان

بە دوای بارودۆخی تایبەتی لە ناوچەدا، دەوڵەتی تورکیا بە وردبینی زیاترەوە هەوڵ دەدات تا پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و عەرەبستان هاوسەنگ کاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە جروزالم پۆست، دەوڵەتی تورکیا جگە لە ڕژیمی ئیسرائیل، هەوڵ دەدات بە وردبینیی زیاترەوە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و عەرەبستان هاوسەنگ کاتەوە.

لە شرۆڤەی ئەم میدیایەدا هاتووە: تەنگژە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا و پشتیوانییەکانی تورکیا لە گرووپە چەکدارەکانی بەرهەڵستکاری بەشار ئەسەد لە سووریا و شەڕی تورکیا لەدژی کوردەکان بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک ناکۆکی لە نێوان ئێران و تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ.

ئەو میدیایە لە درێژەدا دەنووسێت کە وێرای پشتیوانی کردنی تورکیا و عەرەبستان لەو گرووپە شۆڕشیانەی کە لە سووریا لە دژی دەوڵەتی بەشار ئەسەد وەک هاوپەیمانی ئێران، حیزبوڵڵا و ڕووسیا شەڕ دەکەن، بەڵام دوو وڵاتی ئێران و تورکیا خاوەن پەیوەندییەکی ئابووری بەرفراوان پێکەوەن و تورکیا بۆ ئەوەی بتوانێ نفووزی ئابووری و سیاسیی خۆی لە ناوچەدا و بەتایبەت لە عێراقدا پەرە پێ‌بدات، پێویستی بە پەیوەندییەکی گەرم و گوڕ لە گەڵ ئێرانە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی هەوڵی تورکیا بۆ نزیکبوونەوە لە ئێران لەم بابەتەدا ڕوانگەی هاوبەشی ئێران و تورکیا هەمبەر بە کوردەکان ڕاگەیێندراوە.

پرۆفیسۆر "ئافراین ئینبار" بەڕێوبەری ناوەندی توێژینەوەی ستراتژیکی بەگین سادات سەبارەت بە دەرەوەستبوونی تورکیا بە ئێرانەوە دەڵێت: تورکیا بە تایبەت دوای ناکۆکی لە گەڵ مۆسکۆ، یەکجارزۆر ئینتما و دەروەستی بە وزەی ئێرانە.

ئەم مامۆستای زانکۆیە هەروەها هەوڵی تورکیای بۆ پەیوەندیی نزیک لە گەڵ عەرەبستان هاوکاتی گەرم کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران، گرێ داوە بە نیگەرانییەکانی تورکیا لە بەهێزتربوونی ئێران لە ناوچەدا دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و رۆژئاوا  و لای وایە کە هەر بەم هۆیە هەوڵ دەدات هاوکات پەیوەندییەکانی لە گەڵ عەرەبستان پەرە پێ‌بدات.

شیاوی ئاماژەیە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیدار لە گەڵ حەسەن ڕۆحانی لە ئەنقەرە جەختی لە زەروورەتی هاوکاریی ئێران و ناوچە و پەرەدان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران کردەوە.

News Code 3021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =