AP ١٣٩٨ بەفرانبار ١١ ٠٨:٣٥

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنجامدرا؛

داخوازیی ترامپ لە عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە ئەمریکاییەکانی ناو عێراق

داخوازیی ترامپ لە عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە ئەمریکاییەکانی ناو عێراق

سەرۆك کۆماری ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی کار بەڕێکەری عێراق ئەنجامدا و داوای لێكرد ئەمریكییەكانی ناو عێراق بپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆنالد ترامپ، داوای لە عادل عەبدولمەهدی كردوە ئەمریكییەكانی ناو عێراق و هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بپارێزێت."

 لای خۆشیەوە عادل عەبدولمەهدی ترامپی دڵنیا كردوەتەوە كە هێزە ئەمنیەكان بەردەوامن لە پاراستنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی، ترامپ و عەبدولمەهدی گفتوگۆیان لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەكە كردووە.

News ID 30134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha