بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلیزابێت وارێن، بەبژێری دیمۆکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۲۰ی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، وتی: یەکیک لەو کارانەوەی کە بووە پەڵەی ڕە بە ناوچاوی ئەمریکاوە خەیانەت کردنی دەوڵەتی ترامپ لە کوردی سووریا بووە.
وارێن ڕەخنەی لە بڕیاری ترامپ بۆکشانەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گرت و وتی: ئەوە خەیانەت لە هاوپەیمانی لە گەڵ کوردەکانی سووریا بووە و تورکیا دوای ئەو بڕیارەی ترامپ بەشێکی زۆری ئەو ناوچەیەی داگیر کرد.
ئەوەشی وت کە دواتر کێ متمانە بە ئەمریکا دەکات کە بێتە هاوپەیمانی لە حاڵێکدا کە ئەمریکا سەرەتا بە خەڵک دەڵێت کە لە گەڵیاندایە و پێکەوە شەڕ دەکەن و دواتر لە چاو ترووکانێکدا پشتیان بەر دەدات. ئێمە ئەمەمان لەگەڵ ئەو کوردانە کرد کە هاوشانمان وەستان و خەباتیان کرد.
بۆچوونی ئێوە