بنیشتێک، دی ئێن ئەی ژنێکی ٥٧٠٠ ساڵەی دەرخست

لێکۆڵەران بە لێکۆڵینەوە لە سەر بنیشتێکی کۆن، کۆدی ژێنیتیکی ژنێکیان دۆزیەوە کە ٥٧٠٠ ساڵ پێش دەژیا. ئەوان بە لێکدانەوەی دی ئێن ئەی، وێنەیەک لە ڕواڵەتی ئەو ژنەیان کێشا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، لێکۆڵەران بە تاقی کردنەوەی بنیشتێکی کۆن کە لە داری تووس دروست بووە، کۆدی تەواوی ژێنیتیکی ژنێکی سەردەمەی بەردیان دۆزیەوە.

نزیک بە ٧٦٠ هەزار ساڵ پێش، مرۆڤگە سەرەتاییەکان بە کوڵاندنی تۆێژی داری تووس چەسپێکیان بەدەست دەهێنا کە بۆ لکاندنی چێو بە ئامێرە بەردییەکان بەکاریان دەهێنا. بە پێی وتەی کارناسەکان مرۆڤە سەرەتاییەکان بۆ دەرمان ئێشی ددان یا نەخۆشییەکانی تر توێژی دار تووسیان دەجاوی.

ئەمە یەکەم جارە کە لێکۆڵەران بە بێ دۆزینەوەی بەشێک لە لەشی کەسێک لە ڕابردوو، کۆدی ژێنیتیکی ئەو بدۆزنەوە.

لێکۆڵەران، بە پێی ئەو دی ئێن ئەیە زانیان کە ئەو کەسە ژن بووە و قژی قاوەیی و چاوانی شین بووە. هەروەها زانراوە کە ئەو ژنە گەنجە سۆنە و فەندۆقی خواردبووە.

ئەو بنیشتە لە دوورگەی لۆلاند هەڵکەوتوو کە باشووری دانمارک دۆزراوەتەوە، لێکۆڵەران وتوویانە ئەو ژنەی سەردەمی بەردینه کە ڕواڵەتێکی جیاوازی لە گەڵ دانیشتووانی ئێستای دانمارک هەیە، لۆلا ناو دەنن.

لێکۆڵینەوکان نیشان دا ئەو ژنە گەنجە لە ڕاوچییەکانی ناوەندی ئەورووپا بووە.

News Code 29918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =