ڕۆمانی شوانی کورد بە شێوەزاری سۆرانی بڵاو کرایەوە

ڕۆمانی "شوانی کورد" لە نووسینی عەرەب شەمۆ، لە لایەن نووسەرێکی مەهابادی لە کورمانجییەوە هێنرایە سەر شێوەزاری سۆرانی و لە لایەن وەشەنخانەی مادیارەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی "شوانی کورد" لە نووسینی عەرەب شەمۆ باوکی ڕۆمانی کوردی، لە لایەن دوکتۆر محەمەد خزری ئەقدەم نووسەری مەهابادی لە کورمانجییەوە هێنرایە سەر شێوەزاری سۆرانی و پێشەکی بۆ نووسرا.

لە سەرەتای ئەم ڕۆمانە کە لە لایەن وەشەنخانەی مادیارەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "لە گەڵ دەرکەوتنی تەبەقی زێڕینی رۆژ لە ژووران و کۆساڵان، دەشت و نواڵان زێروەشان دەبوون و گیای بەیارانیش چەشنی هەودای هاوریشم مۆنج مۆنج دەدرەوشانەوە. گۆدە و بەیار وەک توونەکەشەوانی زستان ترسێنەر دەبوون و کەدەر بە سەریاندا دەباری؛ ئەوان پڕ بوون لە ئێسک و پرووسک و باڵ و ناڵی گیانلەبەران. بە جۆرێک کە رێبواری رێ هەستی دەکرد بە شەڕگەدا تێ دەپەڕێ. ئەمەش دەگەڕایەوە سەر ئەوەی کە لە سەرێنی دەسەڵاتداریی ئاشناکاندا، ئەو شوێنانە ببوونە حەشارگەی ئەشقیا و ئازدایخوازنی کورد و ئەرمەن ...".

عەرەب شەمۆ یان عەرەب شامیلۆڤ کە بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناسراوە، ساڵی ١٨٩٧ی زایینی لە گوندی سوسز قارسی کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیادا بووە لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی ئێزیدی لەدایک بووە.

ناوبراو بەر لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی ۱۹۱۷ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمەی ڕووسیاوە خراوەتە زیندان و دوای شۆڕش چۆتە ریزی پارتی بەلشەفیک و لە مەودای ساڵانی ۱۹۲۰-۱۹۲۴ پەیمانگای خۆرهەڵاتی لە مۆسکۆ تەواو کردووە و بۆتە نوێنەری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئەرمەنستان لە یەریڤان.

ساڵی ۱۹۳۰ رۆژنامەی "ڕێیا تازە" بە پیتی لاتین بڵاو کردۆتەوە و "شڤانی کورد"(۱۹۳۰)، "بەربانگ"(۱۹۵۷)، "ژیانی بەختەوەر"(۱۹۵۹)، "کوردانی ئەرمەنستان"(۱۹۶۱)، "قەڵای دمدم"( ١٩٦٦)، "هۆپۆ" و "چیرۆکی نێوخەڵکان" لە بەرهەمە ناسراوەکانی ئەو نووسەرەن.

News Code 29888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha