وەزیرانی بەرگری پێشووی ئەمریکا داوای گفتوگۆی ترامپ لە گەڵ ئێران دەکەن

وەزیرانی بەرگری پێشووی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا داوای دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکانی کۆشکی سپی لە گەڵ ئێرانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میلیتاری تایمز، لە کۆبوونەوەیەکدا لە واشنتۆن، وەزیرانی بەرگری پێشووی ئەمریکا لە سەر زەروورەتی دانوستانی دووبارە لە گەڵ ئێران جەختیان کرد.

لەو کۆبوونەوە لێئۆن پانە تا، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لە دەوڵەتی ئۆباما دانی پێدانا کە ئێمە پێویستمانە بچینەوە سەر کورسی دانوستان لە گەڵ ئێران. بە پێی وتەی وەزیری بەرگری دەوڵەتی ئۆباما، ئەو سیاسەتە کە ئێستا لە لایەن واشنتۆنەوە لە بەرانبەر ئێران بەڕێوە دەچێت، زۆر کاریگەر نابێت.

لێدوانی دوو وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لە "کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرگری نیشتمانی ڕیگان "بەڕێوە چووە.

لەو کۆبوونەوە هەروەها جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لە دەوڵەتی ترامپ پاگەندەی کرد کە توانای ناڤۆکی ئێران هەڕەشەیەک دژی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و لە درێژەدا لە سەر زەروورەتی گەڕانەوە بۆ سەر کورسی دانوستان جەختی کرد.

قسەکانی وەزیرانی بەرگری پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە پێویست بوون بە گەڕانەوە بۆ سەر کورسی دانوستان لە گەڵ ئێران لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە پێشتریش زۆربەی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە ئەمریکا سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەو وڵاتە دژی ئێرانیان شکست خواردوو وەسف کردبوو.

News Code 29754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =