داعش هێشتاش بە تەواوی لە ناو نەچووە

فەرماندەی سوپای بەریتانیا لە وتەدانی ساڵانەی لە لەندەن هوشداری دا کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هێشتاش بە تەواوی تێک نەشکێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ژینڕاڵ سێر نیک کارتێر فەرماندەی سوپای بەریتانیا رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە) لە لێدوانی ساڵانەی لە ئەنیستیتۆی هیزی چەکداری یەکگرتووی پادشایی (RUSI) لە لەندەن هوشداری دا کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هێشتاش بە تەواوی تێک نەشکێندراوە.

ناوبراو وتیشی: داعش و بیرۆکەی توندئاژۆیی ئەو گرووپە هێشتاش تێک نەشکێندراوە و هەڕەشەی تیرۆریزم لە بەرزبوونەوەدایە و ئەم راستییە بە شێوەیەکی دڵتەزێنانە لە هێرشی رۆژی هەینی ڕابردوو لە سەر پرسی لەندەن خۆی نیشان دا.

کارتێر لەو لێدوانەدا هەڕەشەی ڕوو لە زیادبوونی تیرۆریزم و ئایدیالۆژیای توندوتیژیی گرێ داوە بەو هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەی کە یارمەتیی پێشگری لە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی توندئاژۆیی نادات.

ئەو لێدوانانەی فەرماندەی سوپای بەریتانیا لە کاتێکدایە کە حەوتەی ڕابردوو شاری لەندەن سایەدی هێرشی تیرۆریستیی گەنجێکی ٢٨ ساڵە لە سەر پردی لەندەن بوو؛ هێرشێک کە بووە هۆی کوژرانی ٢ کەس و بریندار بوونی ٥ کەسی دیکە و داعش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت.

News Code 29704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =