بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فازل فەتلاوی پەرلەمانتارێکی سەر بە کۆتلەی فەتحی عێراق لە لێدوانێک بۆ "السومریه نیوز" وتی: لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان ١٣ وەزیری کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەوان ٣ پۆستی وەزارەتی سەرەکی دەگۆڕدرێن.
فەرلاوی لە درێژەدا جەختی کرد: ئەوە هەنگاوی یەکەمە و دواتر ژمارێک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی پۆستە تایبەتییەکان بە بێ ئاوردانەوە لە پشکبەندی و گوشاری حزبی و سیاسی دەگۆڕدرێن.
ناوبراو وێرای پێداگری لە پێکهاتەی ڕاستەقینەی وڵات بەدەر لە گوشار و دەسەڵاتی حزبەکان، وتیشی: دیاری کردنی بەربژێر بۆ وەزارەتخانەکان تەنیا لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانە و کۆتلە سیاسییەکان هیچ دەرەوستیان بەو کارەوە نییە.
هاوکات غەیدا کەمبێش ئەندامی کۆتلەی "القوی"(هێزەکان)ی سەر بە سوننەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو کۆتلە ئەندامێتیی لە پەرلەمان جگە لە کاتی لێکدانەوەی یاساگەلی گرینگ و پەسندکراوەی هەموارکردن و چاکسازی هەڵدەپسێرێت.
Your Comment