بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ئەستێرەناسان بۆ یەکەم جار دەنگێکی سەیر و سەمەرەیان تۆمار کرد کە لە کاتی وێککەوتنی مەیدانی مەگناتیسی زەوی لە گەڵ وردیلەی بارگاویی خۆر ساز دەبێت.
ئەو دەنگە لە ڕاستیدا فۆڕمی دەنگیی خەرمانەیەکی تیشکیی سەرسووڕهێنەرە کە دەتوانێ لە نزیکیی جەمسەرەکانی زەوی و لە کاتی لێککەوتنی وردیلەی بارگاویکراوە لە گەڵ ئەتمۆسفێری زەوی دەبیندرێت.
کارناسانی ڕێکخراوی گەردوونی ئەورووپا ئەو دەنگە تۆمارکراوەیان بەرهەم هێناوە و شەپۆلە مەگناتیسییە بەرهەم هاتووەکانیان لێک داوەتەوە.
لە قۆناغی دواتردا ئاکامە بە دەست هاتووەکان لەو لێکدانەوەیەیان کردۆتە فێرێکانسێکی شیاوی بیستن و بەو جۆرە دەنگێکی سەیر و سەمەرە بەرهەم هاتووە کە وەک ئێفێکتی تایبەتی دەنگیی فیلمێکی زانستی- فاێنتێزی دەچیت.
دەنگی مۆسیقایی زەوی پاش ئەو بیسترا کە توێژەرانی ٤ گەردوونپێویان ڕەوانەی شوێنی پێش بوومەلەرزەی مەیدانی مەگناتیسی کرد؛ ئەو مەیدانە ڕوو لە خۆر و یەکەمین شوێنێکە کە دەکەوێتە بەر شڵاوی لافاوی خۆری.
لووسیل تۆڕس لە زانکۆی هێلسینکی لە فەنلاند و بەرهەم هێنەری باڵای توێژینەوەکە لەوبارەیەوە دەڵێت: پێدەچێ لافاوەکە دەنگی پێش بوومەلەرزەی دەگۆڕێت. ئێمە بۆ ئەو توێژینەوەیە زانیارییە کۆکراوەکانی ڕاسپاردەی ClusterIIمان لێک دایەوە و لەو ڕاسپاردەیە ٤ گەردوونپێوی هاوشیوە لە مەگێنتۆئاسفێری زەوی دەخولانەوە.
بۆچوونی ئێوە