بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كینۆ گابرێل، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی تل ته‌مر و هیچ كاتێك پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاری ئاگربه‌سته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه کە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: ''بەپێی ئاگربەستەکەی نێوان هەسەدە و تورکیا دەبێ هەسەدە هێزەکانی لە ناوچەکانی گوندەواری تل تەمر بکشێنێتەوە تاوەکوو گوندی سۆدە لەسەر رێگەی سەرێ کانی لە باکووری سووریا."
هەروەها لە بەرامبەردا دەبێ گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیی تورکیا لە سووریا لە ناوچەکە بکشێنەوە بە ئاڕاستەی شاری سەرێ کانی و هەموو گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر چۆڵ بکەن.

وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند کە سوپای توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست نین و به‌رده‌وامن له هێرشكردن بۆ سه‌ر گونده‌كان تل ته‌مر و "هیچ رێككه‌وتنێكیش بۆ كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده له تل ته‌مه‌ر نه‌كراوه".
News Code 29403
بۆچوونی ئێوە