AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢١ ١٩:٤٤

نەتانیاهۆ:

پلانی تیرۆری ئەبوو عەتا بە کۆی دەنگ لە تێلاڤیڤ پەسەند کرا

پلانی تیرۆری ئەبوو عەتا بە کۆی دەنگ لە تێلاڤیڤ پەسەند کرا

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بە بێ ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژیمەکەی لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین، ئیدعای کرد کە هەر کارێک پێویست بێت لە پێناو بەرگری لە خۆیان ئەنجامی دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە لێدوانێکی سەیر و سەمەرەدا بە بێ ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژیمەکەی لە دژی بەرخۆدانی فەلەستین، سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی غەزە و دیمەشق وتی: ئێمە بە کۆی دەنگ پلانی تیرۆری "بەها ئەبووعەتا"مان پەسند کرد و ڕیک ئەو کاتەی بە گونجاومان زانی، پلانەکەمان بەڕیوە برد.

نەتانیاهۆ ئیدعایشی کرد: ئێمە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئەبووعەتادا سەلماندمان کە دەتوانین بە کەمترین تێچوو و زیان‌گەیاندن بە خەڵکی سڤیل، بەرەنگاری تیرۆریزم ببینەوە.

ناوبراو پاگەندەی ئەوەشی کرد: ئێمە بەرپرسی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی غەزە نین.

News ID 29316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha