مەرجی کوردەکان بۆ تەڤل بوون بە سوپای فەرمی سووریا

بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە ئامادەیی بە مەرجی کوردەکان بۆ چوونە ڕیزی سوپای سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کومیتەی بەڕێوە بەرایەتی  ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت هێز کوردییەکانی جێگیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ چوونە ڕیزیان بە هێزەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا ئامادەییان هەیە بەڵام پێش ئەوە داوای بووژانەوەی سوپای سووریا دەکەن.

ناوبراو لەم بارەوە زیادی کرد: ئامادەن بچنە ڕیزی هێزەکانی سوپای سووریاوە بەڵام بە مەرجی بووژانەوە و گۆڕانی سوپا. ئەگەر لە گەڵ دەوڵەتی ئەسەد سەبارەت بە شێوەی بەڕێوەبەرایەتی ناوچەکانمان بگەینە ڕێکەوتن، ئامادەین بچینە ڕیزی سوپاوە.

ئاڵبەت ناوبراو جەختی کرد کە ئەو پرسە لە ماوەی یەک کاتژمێردا بەدی نایێت و ئەبێ پێش هەموو شتێک دابنیشین و لە سەر شێوەی تێکەڵ بوونەکە بگەینە رێکەوتن.

شیاوی باسە ڕۆژی چوارشەممە دەوڵەتی سووریا داوای لە هێزە کوردییەکان کرد بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هێرشی تورکیا بچنە ڕیزی سوپای ئەو وڵاتەوە.

News Code 29132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =