هەوڵی ئەمریکا بۆ جێگیر بوون لە ناوچە نەوتییەکانی سووریا نایاساییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی ئەمریکا و ئەندامانی تری هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەو وڵاتە بە شێوەی نایاسایی لە سووریا ئامادەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش کۆبوونەوەی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە ژینێف وتی: هەبوونی ئەمریکا و ئەندامانی تری هاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە و کارەکانی ئەوان دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

سیرگەی لاڤرۆف وتیشی: پارێزوانی لە کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە بەرانبەر گرووپی تیرۆریستی داعش پاساوێکە بۆ جێگیر بوونی ئەمریکا لە سووریا.

نابراو وتیشی: کارناسانی ئەمریکی قسەگەلیکیان سەبارەت بە ڕەوتی گۆڕابکارییەکانی سووریا دەست پێکردووە و ئێمە لە گەڵ ڕوانگەکانی ئەوان لە سەر ئەوەی کە ئەبێ سەبارەت بە سووریا ئەبێ بە پێی یاساکانی دادگا نێودەوڵەتییەکان کار هەڵسوکەوت بکرێت بە تواوەتی هاوڕاین. بە پێی ئەو یاساگەلە هەر جۆرە بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە نایاساییە و بەیاننامە و هەڵوێستەکانی ئەمریکا لەو بارەوە لە بنەڕەتدا بە واتای ڕێگری لە دەست پێڕاگەیشتنی کۆماری عەرەبی سووریا بە ئەو سەرچاوانەیە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەشێکی تر لە قسەکانی وتی: ئامادە بوونی هێزی سەربازی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە سووریا بە مۆڵەتی دەوڵەتی سووریا بووە و لە گەڵ باسی ئەمریکا جیاوازە.

News Code 29102

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =