بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند: زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا.
وتیشی: ئێمە لە چەند کەناڵێکەوە لە پەیوەندیداین و ئەو پەڕی هەوڵدەدەین تاوەکوو دڵنیابین لەوەی کە خەڵکی رۆژئاوا نابنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە.
مەسعوود بارزانی شەوی رابردوو بە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیایشی ڕاگەیاند کە با مسکۆ ڕۆڵی خۆی ببینێت لەم پەیوەندییەدا.
Your Comment