هەڕەشەی ئەمریکا لە تورکیا هاوپەیوەند بە کردەوەی سەربازی لە باکووری سووریا

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند:"ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی سەربازی توركیا لە باكووری سووریا لاوازكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و توركیای لێدەكەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شون روبرتسون، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە: ئەمریكا جەخت دەکاتە سەر دروست کردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و ئەوەش بە باشترین ڕێگە دەزانێ بۆ هەموان.

وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: هەر كردەوەیەكی سەربازی توركیا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا، دەبێتە هۆی لاوازكردنی بەرژوەندییە هاوبەشەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا و بەردەوامبوونی بەرگرییەكانی داعش.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە تورکیا هێزی ناردووەتە سنووری سووریا و ئامادەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆن و شەڕ دژی شەڕڤانانی کورد لەو ناوچەیە دەبێت.

News Code 28698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha