دوکتۆر وەهاب وەلی کۆچی دوایی کرد

دوکتۆر وەهاب وەلی مامۆستای مێژوو و توێژەری ناسراوەی مەهابادی رۆژی ڕابردوو بە هۆی نەخۆشینی دڵ و سیە لە نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی تەورێز لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر وەهاب وەلی مامۆستای مێژووی زانکۆی شەهید بێهێشتی تاران و ئەندامی لیژنەی زانستی توێژینگەی زانستە مرۆییەکان رۆژی ڕابردوو (چوارشەممە) بە هۆی نەخۆشینی دڵ و سیە لە نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی تەورێز لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دوکتۆر وەلی خوێندنی دوکتۆری لە لقی مێژووی لە زانکۆی ئەستەنبۆڵ کۆتایی پێ هێناوە و لە سەرەتای ئیش کردنی لە زانکۆی مەشهەد لە گەڵ دوکتۆر عەلی شەریعەتی هاوکار بووە و تا بەر لە مەرگی چەندین بەرهەمی نایابی لە بواری مێژوو و ئایین و لەوان "ئۆغوزەکان و غوزەکان" (بەرهەمی پرۆفیسۆر فارۆق سومەر)، "مێژووی عوسمانی" (بەرهەمی پرۆفیسۆر ئیمساعیل حەقی ئۆزۆن چارشلی)، "ئایینەکانی جیهانی کەونارا" (٤ بەرگ)، "مێژووی بەلخ لە غەزنەوییەکانەوە تا مەغوول" و "قەفقاز و سیاسەتی ئیمپراتووریی عوسمانی" نووسیوە و وەرگێراوەتەوە.

ئەم مامۆستایە کە لە دوا ساڵەکانی تەمەنی و پاش خانەنشین بوونی لە مەهابادی شار و زیدی خۆی دەژیا، بڕیارە بەیانی (هەینی- ٥ی ڕەزبەر) تەرمەکەی هەر لەو شارە و بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی و فەرهەنگدۆستان و هونەرمەندان لە بەشی ناوداران و بلیمەتاندا ئەسپاردە بکرێت.

News Code 28530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =